چاویارنیوز_ ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندووە، ئەو واقیعەی پارتی و یەکێتی تێدایە، حکومەت پێکنایەت.
راشیگەیاند، هەڵبژاردنی پێشوەختەش ناتوانێت دۆخەکە بگۆڕێت.
جەختیکردەوە، یەکێتی بڕوای بە پارتی نەماوە لە پێکهێنانی حکومەتدا.
وتیشی، ئەو پۆستانەی لای پارتین لە پۆستەکانی یەکێتی زیاتر دەسەڵاتیان هەیە و کاروباریان لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە بۆ رێکدەخرێت.
باس لەوە دەکات، ئەم حکومەتە بەیەک چاو سەیری زاخۆ هەتا گەرمیان ناکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر پارتی دەتوانێت با بڕوات بەبێ یەکێتی پەرلەمان کارا بکاتەوە و حکومەت پێکبهێنێت.
یەکێتی بڕوای بە شەراکەتی پارتی نەماوە
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت: بۆ ئەوە حکومەت پێکنایەت کە یەکێتی گومانی لە حکومەت هەیە
No Comment! Be the first one.