lچاویارنیوز _ ئەمڕۆ 21ی6ی2026 یەکەم رۆژی هاوینە و هێشتا سەرەتای گەرمایە، کەچی بەهۆی مەلەکردن لە رووبار و گۆماوەکاندا، تا ئێستا 10 هاووڵاتی، گەورە و بچوک، بەشێوەی جیاجیا خنکاون.
لەئێستادا، هاووڵاتیان بۆ مەلەکرد و خۆفێنککردنەوە، بەهۆی دەستپێکردنی سەرەتای گەرماوە، روو لە رووبار و گۆماوەکان دەکەن، بەڵام بەهۆی زۆری ئاوەکانەوە کە ئەمساڵ رێژەی باران بارین زۆرتر بووە، ژمارەیەک هاووڵاتی خنکاون.
بەرگریی شارستانی و تیمەکانی غەواس داوا لە هاووڵاتیان دەکەن، لەکاتی سەردانیکردنی گۆماو و رووبارەکاندا، خۆیان بپارێزن و نزیکی ئاو مەبنەوە، بەتایبەت منداڵ و نەوجەوانان.
تائێستا 10 هاووڵاتی لە هەرێم خنکاون
لەهەرێمی کوردستان هێستا وەرزی هاوین سەرەتایەتی، بەڵام لە دوو تاسێ هەفتەی رابردوودا، ژمارەیەک هاووڵاتی بەشێوەی جیاجیا خنکاون
No Comment! Be the first one.