چاویارنیوز _ نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی کۆبوونەوە و چەند تەوەرێکیان تاوتوێ کرد.
هەر دوای کۆبوونەوەکەش، کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتوودا، رێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێ ئیمزادەکرێت.
جێگەی ئاماژەیە، یەکێتی و نەوەی نوێ لە ئێستادا هاوپەیمانێتییەکیان کردووە و یەکێتی هەنگاوی کرداری بۆ ئەو مەبەستە هاویشتووە و یەکێک لە وەزارەتەکانی خۆی لە بەغداد بەخشیوەتە نەوەی نوێ.
یەکێتی و نەوەی نوێ رێککەوتنەکە ئیمزادەکەن
بەپێی زانیارییەکان، سەرەتای ئەم مانگە یەکێتی و نەوەی نوێ رێککەوتنەکەی نێوانیان ئیمزادەکەن
No Comment! Be the first one.