چاویارنیوز _ فالح ساری وەزیری دارایی عێراق دەڵێت : دوای تەواو بوونی رێکارەکان، مووچەی هەرێمی کوردستانیش توطین دەکەین و لەیەککاتدا مووچەی هەرێم لەگەڵ مووچەی عێراق دابەش دەکەین.
وتیشی، لە ئێستادا رێکارەکان گیراونەتەبەر و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و عێراق پێکەوە دابەش بکرێن.
ئەمە لەکاتێکدایە، غالب محەمەد پەرلەمانتارانی عێراق رایگەیاند ، دوای ئەوەی لەگەڵ ئەحمەدی حاجی ڕەشید بە نوسراوی فەرمی داوایان لە فالح ئەلساری، وەزیری دارایی عێراق کرد مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ لەوەزارەتی داریی عێراقەوە بخرێتە سەر حسابە بانکییەکانیان کە ئێستا هەیانەو تەونین بکرێت، وەزیری دارایی نوسراوەکەی ئاڕاستەی فەرمانگەی یاسایی کردووە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری پێویست و نوسراوکردن بۆ ئەمیندارییەتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران و ئەمیندارییەتیی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران، بەمەبەستی بریاردان لەسەری.
سەبارەت بە هێزەئەمنییەکانیش ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، داوایانکردووە پەلەبکرێت لە کۆکردنەوە و وردبینیکردنی داتای هێزە سەربازی و ئەمنییەکان بە مەبەستی ئامادەکردنیان بۆ پرۆسەی تەوطین لە قۆناغی داهاتوودا.
ئەوەشی خستوەتەڕوو ئەم کارەیان لە ئەنجامی چەندین کۆبوونەوەی چڕ هاتووە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان.
مووچەی هەرێم تەوتین دەکرێت
وەزیری دارایی عێراق باس لەوە دەکات، لەئێستادا لە هەوڵی ئەوەداین رێکارەکانی تەوتینی مووچەی هەرێم دەستپێدەکەین
No Comment! Be the first one.