چاویارنیوز – مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكارى دارایى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید رایگەیاندووە: به‌غدا ئاماده‌یه مووچه‌ى مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، به‌ڵام به رێکار و بە مه‌رجدار، ئه‌مه‌ش له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و قەیرانە داراییه ده‌بێت كه له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر سەریهەڵداوه”.
ئەو ڕاوێژکارە وتوویەتی: ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت به‌شێوه‌ى قه‌رز ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ئاسایى هه‌ژماره داراییه فه‌رمییه‌كان و بۆ خۆدورگرتن له‌كاریگه‌رییه مرۆیى‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه له‌ئه‌نجامى دواكه‌وتنى مووچه دروستبووه”.
ڕاشیگەیاندووە: ناردنى موچه بۆ هەرێم به‌دوو مه‌رجى سه‌ره‌كى ده‌بێت، یه‌كه‌م، قه‌رز بێت و دووه‌م لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش پێكبهێنرێت له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى یەکجاری بدۆزرێته‌وه بۆ ته‌نگژه‌ى كه‌ڵه‌كه‌بووى مووچه، هەروەها كاره‌كانی لیژناکەش نابێت بكه‌وێته دواى جهژنو به‌ر له‌جه‌ژن ده‌بێت لیژنه‌كه لێكتێگه‌یشتن بكات.
بەغدا مووچە دەنێرێت
بەغدا بەدوو مەرج پارە بۆ مووچە دەنێرێت
ناردنى موچه بۆ هەرێم به‌دوو مه‌رجى سه‌ره‌كى ده‌بێت، یه‌كه‌م، قه‌رز بێت و دووه‌م لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش پێكبهێنرێت له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى یەکجاری بدۆزرێته‌وه بۆ ته‌نگژه‌ى كه‌ڵه‌كه‌بووى مووچه.

No Comment! Be the first one.