چاویارنیوز _ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە میدیای رەسمیی حزبەکەی رایگەیاند: خێری کورد لە ماڵێکی یەکگرتوودایە و هەڵمەتە میدیاییەکان دژمان ساردمان ناکەنەوە.
وتوویەتی، بەلای پارتییەوە، هاوپەیمانی لەگەڵ تورکمان و عەرەب لە موسڵ ئاساییە، بەڵام رێککەوتنی دوو لایەنی کوردی بۆ رێکخستنی ماڵی کورد بە خراپ دەبینێت.
راشیگەیاندووە، ئەوانەی هەڵمەتی راگەیاندن دژی رێککەوتنەکە دەکەن، یان بەکرێگیراوە یان پارتییە و پێی ناخۆشە کە یەکێتی ئەو هەنگاوەی ناوە.
سەعدی پیرە جەخت دەکاتەوە کە یەکێتی “مەناعە”ی پەیدا کردووە بەرانبەر ئەو هێرشە میدیاییانەی دژی دەکرێن.
No Comment! Be the first one.