چاویارنیوز _ کەناڵی بی بی سی بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەدا لەگەڵ هەرێم، سەرکردەکانی هەرێمی کوردستانی لەو بڕیارە ئاگادار کردووەتەوە کە هاوکارییەکانی پێشمەرگە رادەگرێت. ئەم هەنگاوە هاوکاتە لەگەڵ بڕیاری کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و داخستنی تاقە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە هەولێر لە مانگی داهاتوودا.
بەپێی زانیارییەکانیش، بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ بڕینی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ پێشمەرگە، پەیوەستە بە کشانەوەی ئەمریکاوە، بەمەش رەنگە بڕوا و کارکردنی هاوپەیمانەکان بەرامبەر ئەمریکا لاوازبکات.
No Comment! Be the first one.