چاویارنیوز _ قاسم ئەعرەجی اوێژکاری ئەمنیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە دەڵێت: حکومەت لەگفتوگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ گروپە چەکدارەکان بەئامانجی کۆنترۆڵکردنی چەک و هێشتنەوەی تەنیا لەدەستی دەوڵەتدا، بەڵام پرۆسەکە چەکی دەستی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ناگرێتەوە، چونکە لەچوارچێوەی دەستووردا دیاریکراوە.
ئاماژەی بەوە کردووە، دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، دەرفەتێکی لەبارتر دەڕەخسێت بۆ ئەوەی گفتوگۆی جددی لەسەر ئەم پرسە بکرێت، جەختیشی کردووەتەوە، ئێستا گروپەکان پابەندن بەوەی هیچ کردەوەیەک دژی وڵاتانی دراوسێ، یان لەناوخۆی عێراق ئەنجام نەدەن.
راشیگەیاندووە، چەکی دەستی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەدەستووردا دیاریکراوە و ئەو پرۆسەیە پێشمەرگە ناگرێتەوە، بەڵکو چەکداماڵین تەنیا بۆ ئەو هێز و لایەنانە دەگرێتەوە کە لەدەرەوەی دەستوور و یاسان.
No Comment! Be the first one.