چاویارنیوز _ پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا، باس لەوە دەکات، دەستگیرکراوەکان تۆمەتبارن بە ئاژاوەنانەوە، دەستدرێژی بۆ سەر موڵک و ماڵی هاوڵاتیان و موڵکی گشتی، شەهید کردنی پێشمەرگەیەک و هاوڵاتیەک ، سوتاندنی کەلوپەلی سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگە، هاندانی خەڵک دژی یاسا و سەقامگیری گشتی، ڕێگری کردن لە پرۆژەکانی حکومی، هەڕەشەکردن بە تێکدانی ژێرخانی ئابووری لە شوێنی جیاجیای قەزای خەبات.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، هەردوو تۆمەتبارەکە لە داهاتوودا لەسەر ئەو تۆمەتانەی لەسەریانە دادگایی دەکرێن.
لە بەرامبەردا کەسوکاری خورشید هەرکی هەڕەشە دەکەن و تەواوی تۆمەتەکان رەتدەکەنەوە و رایدەگەیەنن، سەلامەتی گیانی خورشید هەرکی و براکەی، لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی هەولێردایە.
No Comment! Be the first one.