چاویارنیوز _ عەباس فەتاح ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باس لەوە دەکات، پارتی نیەتی خراپی لە پشت کاراکردنەوەی پەرلەمانەوە هەیە، ئەگەر نەتوانین لە پەرلەمانەوە هیچ پرۆژەیاسایەک بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان دەربکەین، ئەوا کارانەکردنەوەی پەرلەمان باشترە.
وتیشی، ئەگەر ئێمە لە رێگەی پەرلەمانەوە نەتوانین حکومەت بەو رادەیە چاک بکەین کە نەتوانێت جیاوازی لەنێوان ناوچەکان بکات، کۆتایی پێبهێنێت، ئەوا کاراکردنەوەی پەرلەمان سوودی نییە. ئەم قسەیەی پارتی تازەیە کە دەڵێت با پەرلەمان کارا بکرێتەوە، نازانم کەی گوێ لە پەرلەمان راگیراوە؟ من دوو خول ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بووم، کەی پارتی گوێی لە پەرلەمانتار گرتووە ئەگەر نیەتێکی تری لە پشت ئەم بابەتەوە نییە.
باس لەوە دەکات، لەدوای ساڵی 1991ەوە میللەت لەنێوان ئەم دوو حزبەدا گیری خواردووە، ئەوەی پارتی دەیڵێت لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان، چاوبەستنی خەڵکی کوردستانە، چیتر نابێت فێڵ لە خەڵک بکرێت، پێویستە هێزە سیاسییەکان رێککەوتن بکەن.
پارتی نیەتێکیتری لە کاراکردنەوەی پەرلەمان هەیە
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی رایدەگەیەنێت، ئەگەر کاراکردنەوەی پەرلەمان بۆ پێشێلکردنی رێککەوتنی نێوان لایەنەکان بێت، ئەوا کارا نەکرێتەوە باشترە
No Comment! Be the first one.