چاویارنیوز _ هەڵمەت گۆران ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، 42 رۆژە مووچەخۆران مووچەیان وەرنەگرتووە، هۆکاری نەهاتنی مووچە تەنها حکومەتی هەرێمە و تائێستا داهاتی رادەستنەکردووە.
باس لەوە دەکات، حکومەتی هەرێم باکی بە مووچەخۆری هەرێم نییە و ئەگەر مووچەکانیشیان لەمە زیاتر دوابکەوێت گوێی پێنادات.
دەڵێت، جاران کێشەمان ئەوەبوو حکومەتی هەرێم نەیدەتوانی مووچە دابەش بکات، ئێستا ناتوانێت داهاتی ناوخۆیش دابین بکات.
حکومەتی هەرێم هۆکاری دواخستنی مووچەیە
حکومەتی هەرێم باکی بە مووچەی مووچەخۆران نەماوە و بەلایەوە ئاساییە ئەگەر مووچە لەوە زیاتریش دوابکەوێت
No Comment! Be the first one.