چاویارنیوز _ محەمەد نەسرەدین نووسەر و رۆژنامەنووس دەڵێت: پارتی بەبێ هیچ جۆرە تێگەشتنێک، لە رێککەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نەوەی نوێ قەڵسە و پێی قبوڵ ناکرێت.
وتیشی، پارتی پێشتر دەیوت دوای هەڵبژاردنی عێراق، وەک پێش هەڵبژاردن مامەڵە لەگەڵ یەکێتی ناکەین، بەڵام ئێستا کە ژمارەی کورسیی هاوپەیمانێتییەکە گەیشتۆتە 39 کورسی و زیاتر، بیانوو بۆ ئەو هاوپەیمانییە دێنێتەوە.
وتیشی، با پارتی بەیەک دەقی یاسایی ئەوە پشتڕاست بکاتەوە کە ئەم هاوپەیمانییە ناقانونییە و رێگە پێنەدراوە.
باس لەوە دەکات، ئەگەر پارتی پێی وایە دەنگەکانی ئەو دەنگی خەڵکە، ئەوا دەنگەکانی یەکێتی و نەوەی نوێیش دەنگ و ئیرادەی خەڵکە و دەنگی وڵاتی دیکە نییە.
پارتی زۆر قەڵس بووە
رۆژنامەنووسێک رایدەگەیەنێت، کەس نازانێت هۆکاری سەغڵەتبوونی پارتی بە هاوپەیمانێتییەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ چییە
No Comment! Be the first one.