چاویارنیوز _ بەپێی لێدوانی کەسوکاری خورشید هەرکی، لەدوای دەستگیرکردنی ناوبراو لەگەڵ کوڕ و برا و برازاکانی، شوێنەکەی نادیارە و هەرجارێک دەگوترێت لەشوێنێکن.
باس لەوە دەکرێت، رێگە بە کەسوکاری خورشید هەرکی نادرێت بچن سەردانیان بکەن، تا ئێستا دەستی دەستییان پێدەکرێت و ناهێڵن شوێنەکەی ئاشکرا بکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، کەسوکاری خورشید هەرکی دەترسن لە چارەنووسی، چونکە ئەگەر خورشید هەرکی لەسەر هەرچیش دەستگیر کرابێت، هەر دەبوو رێگە بە کەسوکارەکەی بدرێت و چاویان بە یەکتر بکەوێت.
کەسوکارەکەیشی ئاماژە بەوە دەکەن، سەلامەتی گیانی هەموو دەستگیرکراوەکان، لەئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی هەولێر و پارتییە.
چارەنووسی خورشید هەرکی نادیارە
چارەنووسی خورشید هەرکی و براکەی و کوڕ و برازاکانی دیارنییە و رێگە نادرێت کەسوکاریان سەردانیان بکات و بییانبینێت
No Comment! Be the first one.