چاویارنیوز _ قادر نادر رۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی دەڵێت، ماڵی بارزانی تووشی دوو کێشە بوونەتەوە، یەکێکیان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یکێتی_یە کە وەک مەسولەکانیتر مل بۆ داواکانی پارتی نادات، دووەمیان تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی_یە.
باس لەوە دەکات، بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی تەنسیقیان لەگەڵ یەکتر هەیەو قبوڵ ناکەن حکومەتی هەرێم بەوجۆرە پێکبێت.
ئاماژە بەوە دەکات، یەک ساڵ پێش ئێستا رامگەیاندووە کە ئەمریکییەکان رازی نین بە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکی حکومەت لەلایەن مەسرور بارزانییەوە.
ئەمریکییەکان رازی نین مەسرور بارزانی پۆستەکەی وەربگرێتەوە
رۆژنامەنووسێک رایدەگەیەنێت، ماڵی بارزانی تووشی تەشقەڵەبوون و بافڵ تاڵەبانی ملیان بۆ نادات
No Comment! Be the first one.