چاویارنیوز _ د.ئارام رەفعەت نووسەر و لێکۆڵەر ئاماژە بە مەترسییەک لەسەر پایتەختی هەرێمی کوردستان دەدات و دەڵێت: لەئێستادا زیاتر لە نیو ملیۆن هاووڵاتیی عەرەب نیشتەجێی شاری هەولێرن و هەمووشیان موڵکیان لەو شارە کراوەتە ناویانەوە، لەبەرامبەردا چیرۆکی ژیانی خێزانە کوردەکان لە قەزای حەویجەی خۆرئاوای کەرکوک کۆتایی پێهاتووە.
راشیگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠٠٣ لە هەولێر کەمتر لە ٥٠٠ ماڵی عەرەب هەبوون، بەڵام ئێستا ژمارەیان بە زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کەس مەزەندەدەکرێت، کە بەهۆی کڕینی خانوو و بازرگانییەوە بوونەتە خاوەنی موڵک، بەڵام بەپێچەوانەوە تا ساڵی ٢٠٠٣ نزیکەی ٥٠٠ ماڵی کورد لە حەویجەدا هەبوون، دوای رووخانی رژێمی پێشوو، لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا لە رێگەی کوشتن و دەرکردن و تاڵانکردنی موڵکەکانیانەوە، تەواوی کورد لەو شارەدا نەهێڵران و چیرۆکی ژیانیان لەوێ کۆتایی هات.
نیو ملیۆن عەرەب لەهەولێر بوونەتە خاوەن موڵک
نووسەرێکی دیاری کوردستان مەترسییەک لەسەر هەولێر رادەگەیەنێت و دەڵێت: لەئێستادا نیو ملیۆن عەرەب لە هەولێر نیشتەجێن
No Comment! Be the first one.