چاویار نیوز – بڕیار وایە سبەینی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران لەگەڵ شاندی عێراق سەردانی ئەمریکا بکات کە وەزیری دارایی یەکێک دەبێت لە وەفدەکە و پێدەچێت، بەغدا بەهۆی پابەندنەبوونی هەرێمەوە بە لێبڕینەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.
بەگوێرەی زایارییەکان، وەزیری دارایی بڕیاری ناردنی مووچە واژۆ دەکات بەڵام بەمەرجی ناردنی 120 ملیار بۆ بەغداد یان بە لێبڕینی هەمان بڕ کە نیوەی داهاتی هەرێمە .
پێشتر شاندی هەرێم، دارایی عێراقی لە کەمبوونەوەی داهاتەکانی ئاگادارکردەوە و دوای کرد پێداچونەوە بۆ کەمکردنەوەی بەشە داهاتی خەمڵێنراوی هەرێم بکات کە بڕیارە مانگانە بنێردرێت بۆ دارایی عێراق بەڵام ئەم پێشنیارە لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەتکرایەوە و بڕیار درا چاوەڕوانی هەرێم بکرێت لەناردن و پابەندبوونی هەرێم بە ڕێکەوتنەکانی پێشووتریەوە لەگەڵ بەغداد .
پەرلەمانتارێکی کورد لەم بارەیەوە رایگەیاند کە وەزیری دارایی عێراق لە کۆبونەوەکانی هەفتەی ڕابردوودا بەڕوونی شاندەکانی هەرێمی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی ئەگەر بەشە داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغدا نەکرێت ئەوا بە لێبڕینەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.
No Comment! Be the first one.