چاویارنیوز _ خالید ئەوڕەحمان نووسەر و رۆژنامەنووس دەڵێت: پارتی وەک بالۆنێکی زەبەلاح بە ئاسمانەوەیە، بەڵام تەنها بە یەک دەرزی دەتەقێت. ئەو دەرزییەش “وشکبوونی سەرچاوەی داراییە”.، حیزبێک کە تەنها لەسەر یەک کۆڵەکەی سەرەکی وەستابوو،تەنها “هێزی پارە بوو” !!.
باس لەوە دەکات، بۆچی ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٧ دەبێتە خاڵی وەرچەرخان و کارەساتی دارایی و سیاسی بۆ پارتی؟ لێرەوە سەیری ڕاستییەکان بکەن:
یەکەم_ کۆتاییهاتنی قاچاخچێتی نەوت لەگەڵ تورکیا
دووەم _ راگرتن وگوێزانەوەی شادەماری پارتی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل
سێیەم _ بڕینی دەستدرێژی بۆ سەر مووچەی فەرمانبەران.
چوارەم _ ئێستاش بەلاش نەوت لە بەغدا وەردەگرن بۆ ناوخۆ و ئەوەش لە ئاشکرابووندایەو بەغدا کۆتایی پێ دێنیت ….. جگە لە ووشکبوونی دەیان سەرچاوەی تری دارایی کە کراوە لەلایەن بەغداو !.
ئاماژە بەوە دەکات، هەروەها راستییە حاشاهەڵنگەرەکانی تر ئەمانەن :
یەکەم :سوپایەک لە کاغەز، پارتی خاوەنی یەک پێشمەرگەی دڵسۆز نییە کە بە گیان و دڵ بەرگری لە حیزبەکەی بکات، ئەوانەی ماونەتەوە تەنها لەبەر مووچەن و لە یەکەم تاقیکردنەوەدا سەنگەرەکان جێدەهێڵن، هەڵاتن لەدەمی خۆیانەوە وهەڵاتن لە شنگال ..هتد .
دووەم :شەری پێنووسە کڕدراوەکان، هیچ ڕووناکبیرێکی ڕاستەقینە و بەتوانایان لەدەور نەماوە کە بتوانێت بەرگری لە ڕووی ناشرینی ئەم حیزبە بکات، ئەوانەی هەن تەنها ناشرینییەکانی زیاتر دەردەخەن،بەهۆی خۆیان لەکەدارو ناشرینی کۆمەڵگان .
سێهەم :جەماوەرێکی ساختە،خودی پارتیش باش دەزانێت ئەم هاژوهوژەی دەورەی لە دڵسۆزییەوە نییە. نە ئایدۆلۆژیایەکی ڕوون هەیە و نە کەسیش دەزانێت “ڕێبازی بارزانی” چییە! بۆیە هەر لە سەرەتاوە ستراتیژییان تەنها تاڵانکردنی سامانی باشوور بوو بۆ دروستکردنی “پارتی یەک ملیۆن ساختە”.!!.
دواجار لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٧، کاتێک پارە بەتەواوی نامێنێت، ئیفلاسی سیاسی پارتی ڕادەگەیەنرێت. نەمانی پارە = نەمانی پارتی. تەنانەت بارزانییەکانیش پشتی تێدەکەن و وەک تەیری مەعقول بێدەسەڵات دەمێنێتەوە!.
No Comment! Be the first one.