چاویارنیوز _ عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست، لە نوێترین پەیامیدا دەڵێت: “پێشنیازی ڕەوتی هەڵوێست بۆ لیژنە پەرلەمانییەکەی عێراق ئەوەیە، کۆی نەوتی هەرێمی کوردستان بدرێتە کۆمپانیای سۆمۆ.”
دەشڵێت “سووتەمەنیی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی شارەکانی عێراق بێت، کە بەم شێوەیەیە:
بەنزین لیتری بە ٤٥٠ دینار.
گازوایل لیتری بە ٤٠٠ دینار.
نەوتی سپی بەرمیلی بە (٣٠ هەزار) دینار.”
No Comment! Be the first one.