چاویارنیوز _ هەردی سەلاح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەڵێت: هەندێک پەیج و لاپەڕەی سەربە دەزگایەکی سیخوڕ و جاسووسی حزبێکی دۆڕاو و مێژوو پڕ لە شەرم، کە بە پارەی مووچەی خەڵکی کوردستان و دزی و باج و سەرانە و چەتەیی دروست کراون، بەناوی منەوە لێدوان بڵاو دەکەنەوە و قسەی ئاست نزم و نابەجێ بە هەندێک کەس و لایەن و بنەماڵە دەڵێن کە لە ئەسڵدا ئەوە قسەی ناخی خۆیانەو بە ناوی ئێمەوە بڵاوی دەکەنەوە و دوورە لە رەوشت و کەسایەتی و ئاستی ئێمە.
ئاماژە بەوە دەکات، من زیاتر لە ٢٥ ساڵە لە نزیکەوە براو دۆستی برادۆستییەکان و زۆربەی بنەماڵە سەربەرزەکانی تریشم، لای من هەر تاک و بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و خەڵکپەروەر، جێی رێز و شانازین
روونیدەکاتەوە، هیواداریشم ئەگەر بە ئیعازی ئەو حزبە ئەم کارانە دەکرێ واز لەو کارە ئاست نزمانە بێنن، ئەگەر بە ئیعازی ئەوانیش نییە ڕایانبگرن، دوایی گلەیی نەکەن خەڵکیش کەرامەتی هەیەو دەست بۆ رێگای پڕ بەپێستی وەڵامدانەوەتان دەبات.
No Comment! Be the first one.