چاویارنیوز _ کەمال سەید قادر ئاماژە بەوە دەکات، راستییەک بۆ مێژوو: کێ لاهوری شێخ جەنگی هەڵخەڵەتاند و دواییش خیانەتی لێکرد؟ ئێستا کە بڕیاری دادگا دەرچووە، دەتوانم چەند نهێنییەک ئاشکراکەم.
راشیدەگەیەنێت، من لە سەرەتای کێشەکەی لاهور و بافڵی ئامۆزایەوە لە گەڵ لاهوری شێخ جەنگی لە پەیوەندی بووم، ئاگاداریشم کردەوە کەوا زانیاریم هەیە تەڵەیەکی هەواڵگری بۆ دانراوە، ئاگاداری چالاکییەکانی بنەماڵەی بارزانی بووم بۆ هاندانی لاهور دژ بە ئامۆزاکەی، پارتی هەتا لە رێگای نوێنەرێکی خۆی، پێشنیازی بۆ منیش کرد خۆم لە سەر لیستەکەی لاهور کاندید بکەم.
ناوبراو دەڵێت: لاهوری شێخ جەنگی لەلایەن بنەماڵەی بارزانییەوە بەڵێنی پێدرابوو لە هەر هێرشێکی ئامۆزاکەی بیپارێزن، هەتا شەوی هێرشەکەش چاوەڕوانی هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆبوو بە فەرمانی بارزانی بەناوی نێوبژیوانی بەرەو سلێمانی بجوڵێن و بەهانایەوە بێن، نەکەوێتەدەست هێزەکانی بافڵ.
راشیگەیاندووە، بنەماڵەی بارزانی تۆمەتباری یەکەمن لە نانەوەی ئەم فتنەیە، ئێستاش بەرامبەر پێکهێنانی حکومەت جارێکی تر فرۆشتیانەوە بافڵ.
دەنووسێت، من ئەم نهێنیانە بۆیە باس دەکەم تا بافڵ وەکو قوربانییەک سەیری ئامۆزاکەی بکات نەک تاوانبار، ئێستاش پاش مانەوەی لە زیندان بۆ ماوەیەکو دەرچوونی حوکمەکەی، لێی ببورێت و ئازاد بکرێت.
No Comment! Be the first one.