چاویارنیوز _ عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەت پێشتر وتوویەتی ئێمە دەتوانین تەنها ملیۆنێک و 700 هەزار لیتر بەنزین بەرهەم بهێنین، ئێستا دەڵێن دەتوانین رۆژانە چوار ملیۆن لیتر بەرهەم بهێنین، باشە خێرە ئاوا زیادیکردووە، ئەو دوو ملیۆن و 300 هەزار لیترەی بەنزینیان لەکوێ پەیداکردووە.
وتیشی، ئەوەی حکومەت دەیکات، بۆ ئەوەیە قەیرانەکان لە بیری خەڵک بباتەوە و کێشە لە بەنزیندا نەبووە .
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری لە هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.
دەستەکەی حکومەت کەشف بوو
حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە لەمڕۆوە بەنزینی 750 دیناری لە هەرێم دابەش بکات، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت ئەم هەموو بەنزینەتان لەکوێ بوو.
No Comment! Be the first one.