چاویارنیوز _ د.بێستون محەمەد پسپۆڕی ئابووری و مامۆستای زانکۆ رایدەگەیەنێت، رێژەی دانیشتووانی پارێزگای سلێمانی نزیکەی (2,400,000 کەس)ە کە 36.92%ی کۆی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان کە نزیکەی (6,500,000 کەس) پێکدەهێنێت، بەڵام پشکی بەنزینی سلێمانی لە کۆی 1,800,000 لیتر بەنزینی بڕیارلێدراو، بەپێی رێژەی دانیشتووان، دەبێتە 664,615 لیتر، ئەمە لەکاتێکدایە پێداویستیی رۆژانەی سلێمانی، بە نزیکەیی 2,500,000 لیتر بەنزینە.
باس لەوە دەکات، رێژەی دابینکردنی بەنزین بۆ سلێمانی، بڕی بەرهەمهێنراو تەنها 26.58%ی تەواوی پێداویستیی رۆژانەی پارێزگاکە دابیندەکات، بەمەش رێژەی کورتهێنان دەگاتە 73.42%ی پێداویستی رۆژانەی سلێمانی (نزیکەی 1,835,385 لیتر) رووبەڕووی کورتهێنان دەبێتەوە.
کورتهێنان لە بەشە بەنزینی سلێمانی هەیە
پسپۆڕێکی ئابووری دەڵێت: ژمارەکان قسە دەکەن و پشکی بەنزینی سلێمانی بە رێژەی %73 کورتهێنانی تێدایە!
No Comment! Be the first one.