چاویارنیوز _ عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: هیچ پاساوێك نییە بۆ هێرشکردنەسەر نوسینگەی سەرۆک وەزیران بارزانی و ئەوە کارێکی هەڵەشەیە.
رایشیگەیاندووە، دۆستانی کورد دەبێ چاوكراوەبن لە هەڵمەتی چەواشەكارانە؛ کە ئامانجیان چاندنی ناتەبایی نێوان دراوسێکانە.
لە راگەیەنراوەکەدا دەنووسێت، ئامانجی ئەو هێرشە چاندنی ناتەبایی نێوان دراوسێکانە و ئێمە دۆستانی کوردمان لە سەدام و داعش پاراست، سوپاسگوزارین بۆ ئەو ئاسایشەی کە لەسەر سنوورەکانمان دابینیان کردووە.
عەباس عێراقچی بۆ سەرۆک وەزیرانی هەرێم
لە راگەیەنراوێکدا کە وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاویکردۆتەوە، بەهەموو جۆرێک هێرشەکەی سەر نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، رەتدەکاتەوە
No Comment! Be the first one.