چاویارنیوز _ باسم محەممەد خوزەیر وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاندووە، رێژەی هەناردەکردنی نەوتی وڵات لە سەرەتای دەستبەکاربوونی حکومەتەوە کە نزیکەی 200 هەزار بەرمیل بوو لە رۆژێکدا، بەرزبووەتەوە بۆ زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
روونیشیکردۆتەوە، کە وەزارەت کار لەسەر جێبەجێکردنی ستراتیژییەکی گشتگیر دەکات بۆ گەشەپێدانی کەرتی نەوت و گاز، فرەچەشنکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن لە رێگەی کاراکردنەوەی هێڵی باکور و بەستنەوەی بەسرە بە فێشخابوور، لەگەڵ بەرزکردنەوەی توانای پاڵاوتگەکان بۆ گەیشتن بە خۆبژێویی ناوخۆیی و هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان.
خوزەیر روونیکردۆتەوە، کۆمپانیا جیهانییەکان بە هەماهەنگی و پاڵپشتیی بەردەوامی حکومەت، توانیویانە دەستکەوتی بەرچاو بنێن، کە دیارترینیان بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی نەوتە لە نزیکەی 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا (لە سەرەتای دەستبەکاربوونی حکومەتەوە) بۆ زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا لە مانگی ئەیلوولی ئێستادا.
سەبارەت بە کردنەوەی دەروازەی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت، وەزیری نەوت رایگەیاند کە رێککەوتننامەی عیراقی-تورکی رۆڵێکی کارای دەبێت لە کاراکردنەوە و بەهێزکردنی رێڕەوی باکور، جگە لەوەش کارکردن لەسەر پڕۆژە ستراتیژییەکان بەردەوامە لەگەڵ هاوپەیمانی کۆمپانیاکانی “شێڤرۆن” و “TI”ی ئەمریکی و هاوبەشەکەیان “UCC”ی قەتەری بۆ دروستکردنی هێڵی بەستنەوەی بەسرە بە فێشخابوور و درێژکردنەوەی بەشێکی بەرەو بەندەری بانیاس، بە ئامانجی بەهێزکردنی ئاسایشی هەناردەکردن و رەخساندنی نەرمی لە بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق لە ئاستی جیهانیدا.
هەناردەی نەوتی عێراق زیادیکردووە
وەزیری نەوتی عێراق موژدەی خۆش بە گەلی عێراق دەدات کە هەناردەی نەوت بەرزبووەتەوە و بەوەش دووردەکەونەوە لە قەیرانی مووچە و نەبوونی سیولە
No Comment! Be the first one.