چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکانی كۆمپانیای چاودێریی كه‌شتییه نه‌وتییه‌كان (TankerTrackers) بۆ ئامار، لەئێستادا عیراق لە ریزبه‌ندیی سێیه‌می ئه‌و ده‌وڵه‌تانه دێت كه له مانگی ئابی ئەمساڵدا زۆرترین پاشه‌كشه و دابه‌زینیان له رێژەی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو‌دا تۆمار كردوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رده‌وامیی كاریگه‌ریی گرژییە ئه‌منییه‌كان و نائارامیی گه‌روی هورمز له‌سه‌ر هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كه‌رتی وزه.
بەپێی زانیارییەکان، هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی نه‌وتی عیراق له‌م ماوه‌یه‌دا نه‌یتوانیوه بگه‌ڕێته‌وه ئاستی پێش گرژییه‌كان کە كه پێشتر له‌سه‌روی 3.4 ملیۆن به‌رمیل بوو، ئەمەش زیانێكی دارایی گەورەی له داهاتی گشتی داوه.
No Comment! Be the first one.