چاویارنیوز _ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، بڕیارمانداوە کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران لە پارێزگاکان ئەنجام بدەین، یەکەم وێستگەشمان پارێزگای دیوانیە و دواتر سەڵاحەدین دەبێت.
مەبەستمانە لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی خزمەتگوزاری و تەواوکردنی ژێرخانەکان بین، بۆ ئەوەی پەرە بە سەقامگیری و گەشەپێدان بدەین.
راشیگەیاندووە، پلانی پراکتیکیمان گرتووەتەبەر بۆ پێشخستنی کەرتی نەوت، زیادکردنی بەرهەم و فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی هەناردەکردنمان.
وتیشی، لەڕێگەی سندووقی گەشەپێدانەوە شێوازی نوێی وەبەرهێنانمان پەیڕەو کردووە، هەروەها پڕۆژەی دابەشکردنی 1 ملیۆن پارچە زەوی نیشتەجێبوونمان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون خستووەتە کارەوە.
ئەنجومەنی وەزیران شوێنی کۆبوونەوەکانی دەگوازێتەوە
حکومەتی عێراق بڕیاری داوە کۆبوونەوەکانی خۆی بباتە پارێزگاکانی دیکە، ئەوەش بۆ ئاگاداربوون لە خزمەتکردنی هاووڵاتیان
No Comment! Be the first one.