چاویارنیوز _ کاوە عەلی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند کە نرخی نەوتی سپی لەم هاوینە گەرمەدا لە هەولێر گەیشتووەتە 325 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک، لەکاتێکدا لەو 50 هەزار بەرمیل نەوتە خاوەی رۆژانە بۆ پێداویستیی ناوخۆ دابین دەکرێت، ساڵانە نزیکەی 91 ملیۆن لیتر (455 هەزار بەرمیل) نەوتی سپی بەرهەم دێت.
راشیگەیاندووە، بەپێی ژمارەکانی وەزارەت، تێچووی بەرهەمهێنانی هەر لیترێک نەوتی سپی نزیکەی 210 دینارە (بەرمیلی 42 هەزار دینار)، کەچی لە بازاڕدا لیتری بە هەزار و 500 دینار (بەرمیلی 325 هەزار) بە هاووڵاتییان دەفۆشرێت.
No Comment! Be the first one.