چاویارنیوز _ لەتیف شێخ مستەفا یاساناس باس لەوە دەکات، هەردوو پەیامەکەی سەرۆکی پارتی و سەرۆکی حکومەت ئەوەی بۆ دەرخستین کە هەر هێندەی ریفراندۆمەکە ئامادەکارییان کردووە بۆ قۆناغی دوای کشانەوەی هیزەکانی ئەمەریکا
باس لەوە دەکات، گەورەترین مەترسی لە رابردوودا و لەماوەی ۳٥ ساڵی رابردوودا، ئەم شیوازی بەڕێوەبردنە خیڵەکی و خێزانییەی هەرێمی کوردستانە.
راشیگەیاندووە، نابێ چاوەڕێ بکەین بە ئامرازی کۆن بتوانین بەرگریی بکەین، ئەگەر هێرشی سەربازیشمان بۆ نەکەن، لەبەرئەوەی لەناوخۆدا دابەشبوون هەیە و هەرێمێکی نادامەزراوەیین و گەندەڵی لە ئاستی زۆر گەورەدایە و خەڵک دڵی لەم ئیدارەیە ساردبۆتەوە، بۆیە وا هەرێم بچوک دەکەنەوە نزیکی دەکەنەوە لەسەردەمی حوکمی زاتی بەڵکو خراپتریش، ئەمجارە لەڕێگای ئەسپی تەروادەوە، ئەو هەموو عەرەبەی کە لە هەرێم نیشتەجێبوون، بە زاهیری لەژێر ناوی مافی دەستووری بۆ نیشتەجێبوون، بەڵام لەڕاستیدا بۆ گۆڕانکاریی دیمۆگرافی دریژخایەنە. کەچی ئێمە وتمان وڵات وا بەڕێوەناچێت و ئەوان بەقسەیان نەکردین.
پەیامی سەرۆکی پارتی و سەرۆکی حکومەت وەک ریفراندۆمەکە وایە
یاساناسێک دەڵێت: بۆمان دەرکەوت، بەرپرسەکانی حکومەت هەر هێندەی ریفراندۆمەکە ئامادەکارییان کردبوو بۆ قۆناغی دوای کشانەوەی هیزەکانی ئەمەریکا.
No Comment! Be the first one.