چاویارنیوز _ لە سەروبەندی دوایین یاری نێودەوڵەتی لیۆنێل مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، نەیمار پەیامێکی سۆزداری بڵاوکردەوە و تیایدا ستایشی ئەفسانەی تۆپی پێی وڵاتەکەی کرد و ئەو ساڵانەی کە لەگەڵیدا لە تۆپی پێدا بەسەری بردووە، بە بەرز نرخاند.
نەیمار کە ساڵانێکی زۆر شانبەشانی مێسی لە بەرشەلۆنە و پاریس سان جێرمان یاری کردووە، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی بۆ کاپتنی ئەرجەنتینی نووسیویەتی: هەموو ئەو کەسانەی تۆپی پێیان خۆشدەوێت بەدرێژایی ئەم ساڵانە چێژیان لە سەیرکردنی تۆ وەرگرتووە، ئەمڕۆ دوایین یاری تۆیە لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی و وڵاتەکەت، هیوادارم چێژ لە هەر چرکەیەکی یارییەکە وەربگریت و هەموو ئەو ڕێزلێنانەش کە ئەمڕۆ بۆت دەدرێن دڵخۆشت بکەن.
ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە کاریگەرییەکانی مێسی کرد لەسەر تۆپی پێی جیهانی و وتی: تەنها ئەرجەنتین نییە کە سوپاست دەکات، هەموو جیهان سوپاسی تۆ دەکەن بۆ هەموو ئەو کارانەی کە بۆ تۆپی پێ کردووتە.
پاشان نەیمار بەشێکی شەخسیتری پەیامەکەی بۆ مێسی تەرخانکرد و نووسی: سوپاس بۆ تۆ کە واتلێکردم زیاتر تۆپی پێم خۆشبوێت، ئەوە شانازییەکی گەورە بوو بۆ من کە بەرامبەرت یاری بکەم و لەوەش زیاتر مێژووم لەگەڵ تۆدا تۆمارکرد، سوپاس لیۆ مێسی.
ئەو پەیامە لەکاتێکدایە، کە میسی بڕیارە بۆ دواجار درێسی هەڵبژاردەکەی لەبەر بکات لە یارییەکەی ئەرجەنتین بەرامبەر بێنین لە یاریگای مۆنۆمێنتال. نەیمار و مێسی لە ماوەی ساڵانی پێکەوەبوونیان لە یانەی بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان یەکێک لە هاوڕێیەتییە بەناوبانگەکانی تۆپی پێی جیهانیان پێکهێنا و چەندین خەڵاتی هاوبەشیان پێکەوە بەدەستهێنا.
No Comment! Be the first one.