چاویارنیوز – پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق ڕەخنەی توند و بێپەردە لە ڕەفتاری سیاسیی لایەنە کوردستانییەکان و وەزیرە کوردەکانی ناو حکومەتی فیدراڵ دەگرێت و بە «دوانەیی لە هەڵوێست» و بێکاریگەریی ئیداری تۆمەتباریان دەکات.
هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەیامێکدا سەرنجی خستە سەر شێوازی نوێنەرایەتیکردنی کورد لە بەغدا و ڕایگەیاند: ئەم مەهزەلەیە تەمەنی ٢٠ ساڵە؛ وەزیرە کوردەکان لە ئەنجوومەنی وەزیران چەپڵە بۆ بڕیارەکانی حکومەت لێدەدەن و هیچ ناڕەزایەتییەکیان نییە، لەو لاشەوە پەرلەمانتارە کوردەکان لە پەرلەمان دژی هەمان بڕیار دەوەستنەوە!
سەبارەت بە ڕۆڵی وەزیرە کوردەکان لە کابینەی حکومەتی فیدراڵیدا، هۆشیار عەبدوڵڵا جەختی کردەوە و گوتی: وەزیرە کوردەکان دیکۆرێکی ناشرینن!
هۆشیار عەبدوڵڵا:
وەزیرە کوردەکان لە بەغدا دیکۆرێکی ناشرینن و ئەم مەهزەلەیە ٢٠ ساڵە بەردەوامە
ئەم مەهزەلەیە تەمەنی ٢٠ ساڵە؛ وەزیرە کوردەکان لە ئەنجوومەنی وەزیران چەپڵە بۆ بڕیارەکانی حکومەت لێدەدەن و هیچ ناڕەزایەتییەکیان نییە، لەو لاشەوە پەرلەمانتارە کوردەکان لە پەرلەمان دژی هەمان بڕیار دەوەستنەوە!
No Comment! Be the first one.