چاویارنیوز – دڵشاد میرانی نوێنەری دیاری مامۆستایانی ناڕازی لە هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: دابەزینی بەهای دینار لێبڕینێکی نوێیە لە مووچە؛ چاوەڕێی هەڵوێستی توند بن لە بەغدا.
نوێنەرێکی دیاری مامۆستایانی ناڕازی هۆشداری دەدات لە دەرئەنجامە دارایییەکانی دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار و ئاماژە بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و هەڵوێستی مەیدانی دەکات لە بەرامبەر بانکی ناوەندی لە بەغدا.
دڵشاد میرانی، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: دابەزینی بەهای دراوی نیشتمانی واتە لێبڕینێکی نوێی مووچە بە ڕێژەی ٪٢٠.
سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتووی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ گوشارخستنەسەر ناوەندەکانی بڕیار لە بەغدا، دڵشاد میرانی گوتی: هەر بۆیە چاوەڕێی هەڵوێستی توند بن لە بەردەم بانکی ناوەندی لە بەغدا.
No Comment! Be the first one.