چاویارنیوز – سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست، لە ڕەخنەیەکی تونددا دووفاقیی و پێوەرە پێچەوانەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان رسوا دەکات و دەڵێت: داواکردنی سووتەمەنی و خزمەتگوزاریی هەرزان بۆ خەڵک بە خەیانەت دەناسێنرێت، کەچی ململانێ و شەڕی کورسی و پۆست لە بەغدا لەژێر ناوی «کوردایەتی»دا دەفرۆشرێتەوە.
عەلی حەمە ساڵح لە لێدوانێکدا تیشکی خستە سەر دووفاقەیی دروشم و هەڵوێستە حزبییەکان و ڕایگەیاند: «ئێمە وتووبێتمان ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەست بکەن و بەنزین و نەوت وەکو عێراقی لێ بێت؛ پێمان دەڵێن خائینین! بەڵام ئەگەر ئەوان شەڕ لەسەر وەزارەتێک بکەن (بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق)، دەبێتە کوردایەتی! ئیتر چ کەسایەتییەکیش وەزیر بێت!»
ئەم لێدوانەی سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست ئاماژەیەکی ئاشکرایە بۆ هەوڵ و فشارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق (کە کاندیدکردنی ڕێباز حەملان بۆ ئەو پۆستە بووەتە جێی باسی ناوەندە سیاسییەکان). ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتدارانی هەرێم هەمیشە دەنگە ڕەخنەگرەکان بە کەمترخەمی یان خەیانەت تۆمەتبار دەکەن کاتێک داوای دابینکردنی سووتەمەنیی هەرزان و هاوتاکردنی بژێویی خەڵک لەگەڵ پارێزگاکانی تری عێراق دەکەن.
No Comment! Be the first one.