چاویارنیوز _ فرۆشگاکانی دوو یانەی گەورەی تۆپی پێی فەرەنسا لە کاتی ناڕەزایەتی خەڵک لە شەقامەکاندا، تاڵان کران.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئۆکتۆبەر، ناڕەزایەتی بەربڵاوی خەڵکی سەر شەقامەکان لە فەرەنسا دژی بەرزبوونەوەی نرخی ژیان و نایەکسانی ئابووری و خراپی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتیەکان زیانێکی زۆری بە دوو یانەی گەورەی تۆپی پێی وڵاتەکە ( مارسی و لیل) گەیاندووە.
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی دژ بە گرانی لە فەرەنسا، نزیکەی 2 هەزار و 400 کەس دەستگیرکراون و نزیکەی 1 هەزار هێزی ئەمنیش برینداربوون.
ناڕەزایەتییەکانی فەرەنسا لە 17ی سێپتەمبەر 2026 لە گەڕەکی پاریس دەستی پێکرد؛ خوێندکاران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر کەمی مامۆستا و قەرەباڵغی پۆلەکان و قوتابخانە نالەبارەکان کۆبوونەوە.
ئەم بزووتنەوەیە وردە وردە بۆ ناڕەزایی گشتی لە بەرزبوونەوەی نرخی ژیان و دابەزینی کوالیتی خزمەتگوزارییە گشتیەکان فراوانتر بوو و لە 17ی ئۆکتۆبەردا بە ئامادەبوونی بەربڵاوی خۆپیشاندەران لە شارە جیاجیاکان، بووە هۆی پێکدادان لەگەڵ پۆلیس و سووتاندن و تاڵانکردنی فرۆشگاکان لە هەندێک ناوچەدا.
ئێستا ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە کە دوو فرۆشگای سەرەکی یانەکەنی مارسی و لیل زیانی گەورەیان بەرکەوتووە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە و هەردوو فرۆشگاکە تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر دادەخرێن.
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، دوو فرۆشگای فەرمی شاری لیل و مارسی بەتەواوی لەناوچوون و سەرجەم کەلوپەلەکانی ناوەوەی دزراون.
نائەمنی فەرەنسا دوو یانەی گەورەی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە
دوو فرۆشگای سەرەکی یانەکەنی مارسی و لیل زیانی گەورەیان بەرکەوتووە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە و هەردوو فرۆشگاکە تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر دادەخرێن
No Comment! Be the first one.