چاویارنیوز ـــ موحەممەد مۆبین عەزیمی، زۆرانبازی ئازادی نیشتمانیی و خەڵکی شاری سەقز لە کوردستانی ئێران، لە کێشی 97 کیلۆگرامدا لە کێبڕکێی جیهانی تەمەن خوار 23 ساڵان لە لاس ڤێگاسی ئەمریکا، میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.
عەزیمی لە یاریی پاڵاوتنەکاندا بە ئەنجامی 10-0 لە سیمۆنیانی ئەرمینیای بردەوە.
ئەم زۆرانبازە پێشتر لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە تاهر خانێڤ لە ڕووسیا دۆڕابوو بە ئەنجامی 14-9 و سەرکەوت بۆ قۆناغی پاڵاوتن.
عەزیمی لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بە ئەنجامی 6-1 لە گیداکی تورکیای بردبووەوە و لە قۆناغی پێشوودا شکستی بە پوینۆڤ لە ئۆزبەکستان بە ئەنجامی 9-5 هێنا و لە قۆناغی یەکەمدا بە ئەنجامی 8-0 لە ئەلیفی کە خەڵکی ئازەربایجان بوو، بردبوویەوە.
No Comment! Be the first one.