چاویارنیوز – لە درێژەی هەوڵە هاوبەشەکانی تاران و بەغدا بۆ کۆنتڕۆڵکردن و بنەبڕکردنی ئەو هەڕەشە و مەترسییە ئەمنییانەی کە لەلایەن گرووپە چەکدار و جوداخوازە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەی سنوورەکان دەکرێن، هەنگاوێکی نوێ نرا.
محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق، لە پەیامێکدا لە پلاتفۆرمی «ئێکس» ئاشکرای کرد کە لە دوای کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ئەمنیی هاوبەشی هەردوو وڵات — کە بە بەشداریی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و شاندی باڵای ئێرانی بەڕێوە چوو — لەسەر چارەنووسی ئەو لایەنانە ڕێککەوتنی یەکلاکەرەوە کراوە.
بەپێی ناوەڕۆکی ئەم ڕێککەوتنە نوێیە، کە بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە مەترسییەکانی ئەو گرووپانە و پاراستنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان هاتووەتە ئاراوە، بڕیارە ئەندام و چەکدارانی ئەم گرووپە جوداخوازانە یان بە تەواوی لە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەربکرێن، یان ڕادەستی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکرێنەوە.
No Comment! Be the first one.