چاویارنیوز _ ئەدهەم بارزانی کەسایەتیی سیاسی و سەربەخۆی کورد لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، کە پێیدەوترێت پەرلەمانی (کوردستان)، پێشنیاز دەکەم کە سیستمی پەرلەمانی و هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێ بهێنرێت.
ناوبراو باس لەوە دەکات، چیتر جەماوەر بە گەمەی هەڵبژاردن هەڵنەخەڵەتێنرێن و لە هەر هەموویان دەپرسم: ئایا یەک هەڵبژاردنیش بە پاکی و بێگەردی کراوە لە ژێر سایەی ئەم دەسەڵاتەدا؟
ئەم پەیامەی ئەدهەم بارزانی لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ 20ی 10 دووساڵی تەواو بەسەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا تێدەپەڕێت، هێز و لایەنەکانی کوردستانیش پارتی تۆمەتبار دەکەن بە پێکنەهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم و دەستبەردارنەبوون لە پۆستەکان.
پێشنیاز دەکرێت کە سیستمی پەرلەمانی و هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێ بهێنرێت
ئەدهەم بارزانی کەسایەتیی سیاسی و سەربەخۆ پێشنیاز دەکات کە سیستمی پەرلەمان و هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێ بهێنرێت.
No Comment! Be the first one.