چاویارنیوز – دەیانەوێت وا وێنای بکەن به‌غدا هۆکاری برسیكردنی ئێمەیە، ئەمە چاواشەکارییە و وا نییه، به‌رپرسیارێتی ئه‌و قه‌یرانه له ئه‌ستۆی هەولێرە.
ئەمە چ لۆژیکێکە داهاته نانه‌وتییه‌كان راده‌ست نەکەیت، داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان بدزیت باجه‌كان و کرێی خزمەتگوزارییەکان لەسەر خەڵک دەهێندە زیاد بکەیت، ئامادە نەبیت نەوت لە ڕێگای بەغداوە بفرۆشیت و بەردەوام بیت لە بەقاچخبردنی، لەگەڵ ئەوەشدا بڵێت “لەتواناماندا نییە مووچە فەرمانبەران دابین بکەم” و فەرمانبەر بکەیتە بارمتە و قوربانی .
ئێمە دەزانین لە تواناتاندا نییە، چونکە داهات و خێر و بێری ئەم وڵاتە بۆ ئێوەیە نەک خەڵک، بەڵام لانی کەم ڕێگە بدەن تەوتین بکرێت و دەست لە قوتی خەڵک هەڵبگرن ترس و تۆقین لە تەوتین بۆ چیی؟ ترس و مەترسی هاوتاکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هەرێم له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له ناوچه‌كانی تری عێراق لەچیدایە؟
No Comment! Be the first one.