چاویارنیوز – شــــوان گەردی جاران پێیان دەگۆتین پێشمەرگە واتە ئەو کەسەی مەرگ لە پێش ژیانیەتی … گیانفیدایە … روح و جەستە دەکاتە قوربانی بۆ خاک نەتەوە گەل نیشتیمان خۆشگوزەرانی میللەت .
کە گەورە بووین دیتمان پێشمەرگە ….
پارێزەری زاڵمانە
بەردەرکی فاسیدانە
پارێزەری تاوانکارانە
پارێزەری مۆدێل و گۆرانیبژ و بیانییەکانە
حیمایەی سەیارەی پارە دزاوەکانە
پارێزەری ھێمنی و ئاسایشی نادی و یانەی شەوانە
پارێزەری درۆزنانە
پارێزەری بیرە نەوتەکانی بەرپرسانە
شەقوەشێنی خۆپیشاندانەکانە
دوژمنی سەرسەختی دەنگی ئازاد و چالاکوانانە
بکوژی ئازاییە ، نانە
لەگۆڕنەری خەونەکانە
بژی ئێشمەرگە بژی ئەو کوردستانە
کەس نەرێ پێشمەرگە و چەکدار و قسەی قۆڕ …. ھەرچی دەمی دەکاتەوە دەرێ « ھەمووان پێشمەرگەین »
No Comment! Be the first one.