چاویارنیوز _ د.شێرکۆ حەمەئەمین پرۆفسۆر و مامۆستای زانکۆ ڕایگەیاند، ١٩٩٠/٨/٢ کاتێک سەدام حوسێن کوەیتی داگیرکرد و بە خەیاڵی خۆی کردیە پارێگای نۆزدەهەمینی عێراق، پێش دەرکردنی لەلایەن هاوپەیمانانەوە، دۆست و نەیار زۆریان پێوت؛ بکشێتەوە بەڵام بێسوودبوو، تا بەسەرکردایەتی ئەمەریکا پەلاماریاندا و لە کوەیت دەریانپەڕاند. دوای شکستەکەی لەژێر (خێمەکەی سەفوان)دا ناچار بە تەسلیمبونیان کرد.
دەسەڵاتی هەرێمیش دوای ئەم هەمو نەهامەتیانەی بەهۆی گەندەڵی و نادادی و بەرژەوەندی تایبەتی بنەماڵەییەوە بەسەر هەرێمی کوردستانیان هێنا، گوێیان لە دڵسۆزانی دەروە و ناوحۆ نەگرت، تەنانەت لە هۆشدارییە نێودەوڵەتییەکانیش نەگەیشتن و خۆیان لێ کەڕ، بۆ نمونە بلاسخارت پێی وتن: “وامەزانن ئەم هەرێمەتان تا سەر بۆ دەمێنێت.” خۆشیان نەیانتوانی حوکمێکی ڕەشید و دامەزراوەیی ئاوابکەن. هەر لەسەر تاڵانکاری و گەندەڵی و کوشتنی گیانی کوردبون، لای تاکی کورد بەردەوامن، واتە نەدۆستی دەرەکییان ماوە نە پشتیوانی خەڵک و ناوخۆ، کە بنەمای مانەوەی هەمو دەسەڵاتێکە. واتە ئەمان لە دین و دنیابون. نە توانییان هەرێمێکی بەهێز و دادپەروەر دروستبکەن، نە توانییان لەگەڵ بەغدا هاوبەش و بەدیهێنەری مافەکانی کوردبن، کە سەدەیەک زیاترە لەم نیشتمانە داگیرکراوەدا قوربانی بۆ دەدات، لە ئەنجامی شکستی نوێنەرانی کورد لە بەغدا و حوکمی چەتەیی بنەماڵەیی لە هەرێم، هەمو داخوازی نەتەوەیەکی قوربانیدەر و ئازادیحوازلە بودجە و موچەدا کورتکرایەوە.
سەرئەنجام لە ئێستادا و بەلەبەرچاوگرتنی هەمو ئەمانە و لانی کەم بەم سێ هۆکارە تەسلیمبوون:
١- ترسی تەقینەوەی جەماوەری و هەڵگەڕانەوە لەناو هێزەکانیاندا، (دۆڵی شاوری و هەرکییەکان) وەک نمونە.
٢- هێرشی بەردەوامی درۆن.
٣-فشاری ئەمەریکا بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا.
ناچاری تەسلیمبون بە بەغدا بون، ئەگەر بەغدا پاشگەزنەبنەوە، بە بەڵگەی ئەوەی بەغدا دەڵێت: دوای ئەوەی نەوت ڕۆشت موچەی مانگی ئایار خەرجدەکرێت، یان یەکسەر(فوراً) هەمو نەوت تەسلیمکەن و …..
ئەمە نە سەرکەوتنە نە لە بەرخاتری خەڵکە، بەڵکو خێمەکەی سەفوانە و پێویستیش ناکات، لە میدیاکانتانەوەجوانیبکەن، بەڵکو دەبێت، لەبری سەرکەوتن خاوەندارێتی خێمەکەی سەفوان بکەن.
د.شێرکۆ حەمەئەمین
سەرکەوتن یان خێمەکەی سەفوان؟
کاتێک سەدام کوێتی داگیرکرد، زۆریان پێوت؛ بکشێتەوە بەڵام بێسوودبوو، تا بەسەرکردایەتی ئەمەریکا پەلاماریاندا و لە کوەیت دەریانپەڕاند.

No Comment! Be the first one.