چاویارنیوز ـــ ئەکتەری بەناووبانی ئیسپانی و براوەی خەڵاتی ئۆسکار ڕەخنە لە بێهەڵوێستی دەکات سەبارەت بەوەی لە غەززە ڕوودەدات.
“خاڤیر باردم” هەڵگری خەڵاتی ئوسکار دەڵێت: دەبێت پشتیوانی ئەمریکا لە ئسرائیل بوەستێنرێت. دەبێت پارەدان بۆ بۆمبەکان کە هەزاران منداڵ لە غەززە دەکوژن ڕابگیرێت.
“خاڤیر باردم” ئەکتەری ئیسپانی خاوەن خەڵاتی ئۆسکار لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەڵێت: پرسی فەلەستین گرنگە. “ئێمە ئێستا ئاهەنگ دەگێڕین بۆ فیلم، زۆر کەس لێرە ئاهەنگ دەگێڕن بۆ فیلم، بەڵام ناتوانین لەبیری بکەین کە لە جیهانی ڕاستەقینەدا چی ڕوودەدات”. ئەو ئەکتەرە ئیسپانییە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت “ئێمە ئاهەنگ دەگێڕین بەسەر چیرۆکە ئەفسانەییەکاندا، بەڵام جیهانی ڕاستەقینە لە غەززەیە، کە هەزاران منداڵ لە برسێتیدا دەمرن، ئەمە جینۆسایدێکە کە لەبەردەم چاوماندا ڕوودەدات و ئێمەش بە کوالێتی بەرزەوە دەیبینین”.
ناوبراو جەختیشی کردەوە : دەبێت پشتیوانی ئەمریکییەکان بوەستێنرێت دەبێت پارەدان بۆ ئەو بۆمبانە بوەستێنرێت کە هەزاران منداڵ دەکوژێت. وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەوروپا دەبێت هەنگاوی کرداری بگرنەبەر و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بپچڕێنن. قسە بەسە، هەڵوێست وەربگرە.
No Comment! Be the first one.