چاویارنیوز – ‘ئەم سەردێڕە سەرنجڕاکێشەی ماڵپەڕی (Firstpost) بەراوردێک دەکات لەنێوان دۆخی ئێستای پاکستان، کە تێیدا سوپای پاکستان دەستی بەسەر دروستکردنی بڕیارە سیاسییەکاندا بەهێزتر کردووە و فەرماندەی سوپا، مارشال عاصم منیر، کە نزیک لە دوناڵد ترەمپە، لە پراکتیکدا ڕۆڵێکی گرنگ لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتدا هەیە؛ لەگەڵ ساڵی (٢٠١٥)، کاتێک پەرلەمانی پاکستان ڕەتیکردەوە بەشداری لە دەستێوەردانی سەربازی بەڕێبەرایەتی سعودیە لە یەمەن بکات.
ڕۆژی دووشەممە، ڕێککەوتنی بەرگریی نێوان پاکستان و سعودیە، کە لەگەڵ تورکیاش لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو واژۆ کرابوو، بۆ یەکەمینجار چالاککرا. پاکستانیش پشتڕاستی کردەوە، کە هەندێک لە ئەندامانی هێزەسەربازییەکانی لە سعودیە جێگیرکراون.
ناردنی ئەم هێزانە لە کاتێکدا ڕوودەدات، کە ئاڵۆزییە سیاسییەکان لە پاکستاندا زیاد بوون. پشتیوانانی عمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی زیندانی، خۆپیشاندان و ڕێپێوان بەرەو ئیسلامئاباد ڕێکدەخەن و سوپا بەوە تۆمەتبار دەکەن، کە کاریگەرییەکی زۆر لەسەر سیاسەت هەیە.
ئەو دەستکاریکردنە دەستوورییەی ساڵی ڕابردوو پەسەند کرا، عاصم منیری خستە سەرەڕای هەرسێ لقە سەربازییەکەی وڵات تا ساڵی (٢٠٣٠). هەروەها پلەی مارشالی بۆ هەتاهەتایی پێدرا و لە بەدواداچوونی یاسایی دژی ئەو دۆخی پارێزراوی بۆ دانرا.
ڕۆیتەرز لە مایکل کۆگلمان، ئەندامی باڵای بەشی باشووری ئاسیا لە ئەنجوومەنی ئەتڵەنتیک، دەگێڕێتەوە، کە وتوویەتی:
«لە ڕابردوودا هەندێکجار پەرلەمانی پاکستان دەنگی بە نەخێر دەدا بۆ ناردنی هێزە سەربازییەکان و سوپاش پابەندی بڕیارەکەی پەرلەمان دەبوو، بەڵام ئێستا سەردەمێکی جیاوازە.»
وێنەکە لە ماڵپەڕی (Firstpost) ـە.
ماڵپەڕەکە وێنەی مارشال عاصم منیر لەگەڵ وەزیری بەرگریی سعودیە بڵاوکردووەتەوە’
«ئێستا سەردەمێکی جیاوازە»؛
منیر کۆنترۆڵی کاروبارەکان دەکات و پاکستان بێ دەنگدانی پەرلەمان هێز دەنێرێت بۆ سعودیە
«لە ڕابردوودا هەندێکجار پەرلەمانی پاکستان دەنگی بە نەخێر دەدا بۆ ناردنی هێزە سەربازییەکان و سوپاش پابەندی بڕیارەکەی پەرلەمان دەبوو، بەڵام ئێستا سەردەمێکی جیاوازە.»
No Comment! Be the first one.