چاویارنیوز – پێش هەموو شتێک ئەبێت ڕقی حزبی و حەسادەتی شەخسی وەلا بنێین بۆ ئەوەی هەریەکە لە مسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و علی زەیدی لەبابەتی دۆلاردا وەک خۆیان ببینین .
لەهەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی ٢٠١٤ وە ڕەخنە لەبنەماڵەی بارزانی (پارتی) و (یەکێتی) دەگرین لەسەر دەیان کێشە، بەدەیان خۆپیشاندان و گردبونەوە و ناڕەزایەتی و قسەی توندی فیسبوک و چالاکی مەدەنی لەسەر مووچە و دۆخی خراپی خەڵک و موچەخۆر و مامۆستا کرا، پێمان وابووە گەندەڵی زۆر گەورە هەیە، بازرگانی و بازاڕیان قۆرخکردوە، مەرز و گومرک و تەنسیق و قاچاخ کاری ڕەوای ئەوانە، بۆیە نابێت دەست بۆ قوتی خەڵک و موچەخۆر ببەن و گڕ لە بازاڕ بەربدەنبچن چاکسازی لەخۆیان بکەن، تاکو ئێرە حەقی خەڵکە و نابێت وابێت کە ئەوان دەیکەن هەموو ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان بەڕەوا دەزانم.
بەڵام لەبابەتی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لەئێستا مشتومڕێکی زۆر هەیە لە هەرێمی کودستان لەسەر ئەوەی گوایە زەیدی کارێکی باشیکردوە لەبابەتی دۆلاردا، جارێک ئێمە دەبێت تێبگەێن باشیەکەی لەکوێدایە؟
ئەگەر بابەت دەستنەبردنە بۆ بڕینی ڕاستەوخۆی مووچەی فەرمانبەران ئەوا تۆماتیکی بەبرزکردنەوەی نرخی دۆلار مووچەخۆی بەلێبڕین هەژماردەکرێت، تەنها بەڕەقەم نیە!
کەواتە لەهەرێمی کوردستانیش نێچیران بەرزانی بەڕەقم دەستی بەلێبڕین و پاشەکەوتکرد هەردووکیان هەر لێبڕینە چ هەولێر بێت یان بەغداد هەر کاریگەری لەسەر گیرفانی خەڵکە!
ئەگەر بابەتی قەرزاربوونی حکومەتە، ئێمەش بەهەمان شێوە قەرزارین تاکومناڵی ناوبێشکە قەرزی لەسەرە !
دەیان ڕێگە هەبوو زەیدی دەستی بۆببات بەڵام جورئەتی نەکرد، چۆن دەستی بۆ جومەیلی برد دەستی بۆ ئەوەکانیتریش ببردایە لەکاتێکدا سەدان جومەیلی لەو عێراقەدا هەیە بەڵام دەستیان بۆنابرێت، هەروەک هەرێمی کوردستان و پارەی ژێر زەمینەکان چۆن دەستی بۆنابرێت، ئەوهەموو هەڵتۆقیوە چۆن دەستیان بۆنابرێت.
کاتێک بابەتەکە ناعەدالەتییە، نابێت ڕەوایەتی بەگرانکردنی نرخی بازاڕ بدرێت. حوکمڕانی لەسەر شانی خەڵکی فەقیرناکرێت جا چی زەیدی بیکات چی نێچیرڤان و مسرور یەکێتی کەشەریکیانە.
گەر ئەمەی زەیدی دەیکات کارێکی باشبێت بۆ “ڕزگارکردنی عێراقبێت لە گێژاوێک”، کەواتە لێبڕین و پاشەکەوتی مووچە و پێنەدانیش لەهەرێمی کوردستان بۆ تێپەڕاندنی قەیران و دۆخێکی ئابووری بوە ئەبێت ئەوەش ڕەوابێت بۆ نێچیرڤان بارزانی و مسرور بارزانی، ناکرێت بڵێین لە هەرێم ئیشەکە قۆڕە بەڵام لە بەغداد ئیشەکە باشە، گەر ئەوەی زەیدی باشبێت ئەوەی مسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانیش باشە و ڕاستە.
ئەیاد محەمەد عەلی
No Comment! Be the first one.