چاویارنیوز _ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆبووەنەوەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا لەبارەی جوڵەکانی حکومەتەکەیەوە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان وتوویەتی، کاتێک ئەرکەکەم لە ئەستۆ گرت، مانگانە جگە لە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران، 10 تریلیۆن دینار قەرزمان لەسەر بووە.
راشیگەیاندووە، لە شەڕێکی توندداین لەگەڵ گەندەڵی و دەبێت بە ئەقڵیەتی ئابوورییانە مامەڵە لەگەڵ ئابووریدا بکرێت.
جەخی کردۆتەوە، لە چەند رۆژی داهاتوو بڕێکی زۆر دۆلار دەگاتە عێراق و دواتر دەیخەینە بازاڕەوە.
حکومەتی عێراق لە جەنگێکی قوڵدایە لەگەڵ گەندەڵی
سەرۆک وەزیرانی عێراق باس لە هەوڵەکانی حکومەتەکەی دەکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی وڵاتەکەیی و دانەوەی ئەو قەرزانەی یەخەی وڵاتەکەیی گرتۆتەوە.
No Comment! Be the first one.