خەو و ئەوەی مرۆڤ دەبینێت لە شەودا، زۆرجار پەیوەنی هەیە بە هەست و ترس، ئومێد یان کێشەکانی ڕۆژانەیەوە. یەکێک لەو خەوانەی کە زۆر کەس دەبینن، بینینی مارە.
مار لە زۆر کەلتور و باوەڕدا نیشانەی ترس، هەڵە یان مەترسییە، بەڵام هەروەها لە هەندێ باوەڕدا نیشانی هێز، پاراستنە. بۆیە زانیاری لەسەر بینینی مار لە خەودا پێویستە بە مانا و ڕەنگی مار و شێوەی ئەو خەوەی کە دیترابێ.
بینینی مار لە خەودا باشە یان خراپ؟
باشی یان خراپی بینینی مار لە خەودا بەستراوە بە هەندێ فاکتەرەوە: ڕەنگی مار، قەبارەی، شێوەی ڕەفتاری، و ئەو هەستەی کە مرۆڤ لە خەودا هەیەتی. لە زۆر کەلتوردا، مار بەوە ناسراوە کە نیشانە ئێرەیی کەسێکە، یان هەڵە و مەترسییە، بەڵام لە هەندێ حاڵەتدا، دیسان مار دەتوانێت نیشانی هۆشیاری، پاراستن یان تەنانەت خۆ گۆڕین بێت.
لە باوەڕی گشتیییدا، ئەگەر لە خەودا بترسی لە مارەکە، ئەوا دەبێت ئەو خەوە وەک ئاگاداری لە کەسێک یان بارودۆخێک لێکبەیتەوە. بەڵام ئەگەر مارەکەت بەبێ ترس بینی، بە تایبەتی ئەگەر ڕەنگی سپی یان ڕوون بێت، ئەوا دەتوانێت نیشانی دۆخێکی نوێ و باش بێت کە لە ژیانتدا تێدەپەڕێت.
بینینی ماری ڕەش
ماری ڕەش یان زۆر تۆخ، زۆرجار پەیوەندیدارە بە تۆق و ترسەوە یان خود ئەو شتانەی مرۆڤ بە ئاسانی ناتوانێت دەربارەیان قسە بکات. بینینی ماری ڕەش لە خەودا زۆرجار وەک ئاگادارییەکە لێکدەدرێتەوە کەوا کەسێکی دەروون ناپاک لە ژیانتدا بوونی هەیە، یان مەترسییەکی درێژخایەن لەسەر ڕێگەتدایە.
هەروەها بخوێنەوە: بینینی ماسی لە خەودا
بەڵام ئەگەر لە خەودا مارەکە بێ ئازار دەردەکەوێت، ئەوا دەتوانرێت وەک ئاگادارکردنەوەی خۆت بێت، کە پێویستە کەمتر پەیوەندیت لەگەڵ ئەو کەسانەی هەبێت کەوا دڵنیا نیت لە دڵپاکییان.
بینینی ماری سپی
بینینی ماری سپی لە خەودا، لە زۆر کەلتور و باوەڕیدا نیشانەی پاکی، هۆشیاری و دۆخێکی نوێیە. بەڵام، تێگەیشتنی ڕاست لەم ئ خەوە پێوەندی بە بوار و دۆخی مارەکە و هەستی مرۆڤەوە هەیە.
ئەگەر لە خەودا ماری سپی بە ئاسایی دەردەکەوێت و بێ ترس ببینرێت، ئەوا دەتوانرێت نیشانی دەستپێکردنی قۆناغێکی تازە بێت لە ژیانتدا، وەک گۆڕانکارییەکی باش یان چارەسەری کێشەیەک.
بەڵام ئەگەر لە خەودا بترسی یان هەستێکی خراپت هەبێت، ئەوا دەتوانرێت نیشانەی مەترسییەکی گەورە بێت کە نەهێنییە. هەر بۆیە زۆر گرنگە کە لە هەستەکانت بگەی لە خەودا.
ماری گەورە لە خەودا مانای چییە؟
ئەگەر مارێکی گەورەت لە خەودا بینی، ئەوە نیشانەی هەبوونی دوژمنێکی بەهێز و شاراوەیە کە لەوانەیە لە ژیانی ڕاستەقینەتدا بوونی هەبێت. بینینی ماری گەورە لە خەوندا ئاگادارکردنەوەیەکە بۆ ئەوەی ئاگاداری کەسانی دەوروبەرت بیت و زیاتر سەرنجی ئەو کەسانە بدەیت کەوا مەبەستی ڕاستەقینەیان ڕوون نییە.
لە لێکدانەوەکانی خەونی ئیسلامیشدا، ماری گەورە ئاماژەیە بۆ کێشە و گرفتەکان کە خۆیان بە هێز و بە جددی دەردەخەن، بەڵام ئەگەر لە خەونەکەتدا بتوانێت بەسەر مارەکەدا زاڵ بێت، ئەوە مانای سەرکەوتنە بەسەر دوژمنەکان و ڕزگاربوون لە کێشەکان. بەڵام ئەگەر مارەکە ببێتە هۆی ترس یان زیان، ئەوە ئاماژەیە بۆ فشار و هەڕەشە کە دەبێت تاک بە ئارامی و ژیرانە لەگەڵی مامەڵە بکات.
بینینی ماری شاخدار
ماری شاخدار زۆرجار نیشانەی ئەوەیە کە پەیوەندیدارە بە هێز و چەواشەیەکی مەزنەوە کە دەتوانێت لە ژیانت بەرز یان خراپ بێت. شاخی مار لە باوەڕی کۆندا نیشانەی هێز، زانست یان هێرشی ناڕوونیە. ئەگەر لە خەودا ماری شاخدار بە ھەستێکی خراپەوە بینرێت، ئەوا دەتوانرێت نیشانەیمەترسییەکی نەهێنی بێت کە تۆ تەنیا بە شتێکی سادە ناتوانیت دیاری بکەیت.
بەڵام ئەگەر بە هەستێکی ئاشتی و بەبێ ترس بینرێت، دەتوانێت وەک نیشانەی هێزی دەروونی بێت کە پێویستە بخرێتە ڕوو. ماری شاخدار لە خەودا دەتوانرێت وەک ئاگاداری بێت بۆ هەستێکی بە قەوت کە لە ژیانتدایە، یان هاوپەیمانیەکی هەڵە کە پێویستە بیر لەسەری بکەیتەوە.
لێکدانەوە خەونی مار بە پێی یوسفی پەیغەمبەر
لە چیرۆکەکان و ڕاگیندراوە ئاینییەکاندا، یوسفی پەیغەمبەر (ع) بەوە ناسراوە کە توانای لێکدانەوی خەوەی هەبوو، بە تایبەتی لە حەکایەتی ماناکردنی خەوی شای میسردا. بە پێی باوەڕە ئاینییەکان، ئەگەر مرۆڤ لە خەودا مارێک ببینێت، وەک نیشانەی دژایەتی یان دوژمنێکە کە نەهێنی بێت.
مار لە لێکدانەوەی یوسفی پێغەمبەردا دەتوانێت بڕیارێکی پەیوەندیدار بە ژیانی مرۆڤەوە بدات، وەک ئاگاداری لەمەڕ جۆرێک ترس.
لێکدانەوەی خەونی مار بە پێی دانیالی پەیغەمبەر
بە پێی لێکدانەوەکانی دانیالی پەیغەمبەر، بینینی مار لە خەودا نیشانەی دوژمنێکە کە لە ژیانتدا بوونی هەیە، بە تایبەتی ئەگەر مارەکە دەتگەزێت، ئەوا نیشانیەکەیە لە شەڕێک یان کێشەیەک کە تۆ لەگەڵ ئەو دژمنەت هەیە. ئەگەر تۆ بتوانیت مارەکە بکۆژیت، ئەوا نیشانەی سەرکەوتی تۆیە بەسەر ئەو دوژمنە یان ئەو کێشەیەدا.
بە شێوەی گشتی، دانیالی پەیغەمبەر خەونی مار بەوە لێکدەداتەوە کە نیشانەی مەترسی و دژمنایەتییە، بەڵام ئەگەر مارەکە لە خەوەدا بێ ئازار تێپەربیت، ئەوا دەتوانێت نیشانەی پاراستن و بەرزبوونەوەش بێت.
No Comment! Be the first one.