چاویارنیوز ـــ “سون هیونگ مین” ئەستێرەی کووریایی پاش یەک دەیە واز لە توتنهام دێنێت.
یانەی تۆتنهام و “سۆن هیونگ مین” کاپتنی یانەکە ڕێککەوتوون لەسەر بڕیارێکی پتەوتر بۆ ڕۆیشتن لە کۆتایی ئەم وەرزەدا، بڕیارەکەش فابریزیۆ ڕۆمانۆ بڵاویکردەوە و خودی یاریزانەکەش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی فەرمیدا لە سیئۆل پشتڕاستیکردەوە.
هێرشبەرە تەمەن 33 ساڵەکەی کۆریای باشوور لە ساڵی 2015 لە یانەی بایەر لیڤەرکوزنەوە پەیوەندی بە تۆتنهامەوە کرد و لە ماوەی دە ساڵدا بووەتە یەکێک لە ئایکۆنەکانی یانەکە، کە 454 یاری و 173 گۆڵی تۆمارکردووە. ناوبراو وەرزی ڕابردوو جامی پاڵەوانێتی خولی نایابی ئەورووپای بەرزکردەوە و دەرگای سەردەمێکی نوێی شکۆمەندی بۆ یانەکە دوای 41 ساڵ کردەوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییە دۆستانەکەی نیوکاسڵ لە سیئۆل، سۆن وتی: ئەوە قورسترین بڕیاری ژیانی وەرزشیم بوو، هەموو شتێکم بەخشی بە یانەکە، دوای ئەوەی نازناوی لیگی نایابی ئەورووپام بردەوە، هەست دەکەم هەموو شتێکم کردووە و پێویستم بە ژینگەیەکی نوێ هەیە بۆ تەحەدایەکی نوێ.
No Comment! Be the first one.