چاویار نیوز ــــ هاوکات لەگەڵ قسە و باسەکان لەسەر براوەی خەڵاتی تۆپی زێڕین، ڕافینیا ئەستێرەی بەڕازیلی بەرشەلۆنە لێدوانێکی ڕوون و بەرچاوی دا و داوای پرۆسەیەکی دادپەروەرانە دەکات لە هەڵبژاردنی باشترین یاریزانی ئەمساڵدا.
ڕافینیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، هیوادارم بە شێوەیەکی تەواو دادپەروەرانە خەڵاتی تۆپی زێڕین بە باشترین یاریزانی جیهان ببەخشرێت و لە کۆتاییدا ئەو یاریزانەی بەڕاستی شایەنی ئەوە بێت کە وەریدەگرێت.
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە مشتومڕەکان لەسەر پالێورانی هەڵبژاردن بەردەوامن و هەندێک لە شارەزایان و هاندەرانی تۆپی پێ داوای شەفافیەتێکی زیاتر لە پرۆسەی دەنگدان و هەڵسەنگاندنی ئاستی یاریزانان دەکەن.
خەڵاتی تۆپی زێڕین یەکێکە لە بەناوبانگترین خەڵاتە تاکەکەسییەکانی تۆپی پێی جیهان، ساڵانە لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵەوە دەبەخشرێتە باشترین یاریزانی جیهان.
خەڵاتەکە تەنها هێمای دەستکەوتی وەرزشی نییە، بەڵکو نیشانەی کاریگەری تاکەکەسییە لە بەرزترین ئاستی تۆپی پێدا. ڕافینیا کە خۆی وەرزێکی تاڕادەیەک سەرکەوتووی بەسەر بردووە، بەم لێدوانانە جەختی لەسەر پێویستی دادپەروەری لە پرۆسەی هەڵبژاردندا کردەوە. ڕەنگە خودی ڕافینیا یەکێک بێت لە کاندیدە سەرەکییەکانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی. جگە لە ڕافینهیا، یاریزانانی وەک “لامین یامال” و “عوسمان دێمبلی” وەک زۆرترین ئەگەری بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ناودەبرێن.
No Comment! Be the first one.