زایەڵە ـــ “سعود عەبدولحەمید” بەرگریکاری هەڵبژاردەی سعودیه بەهۆی ئەنجامی خراپی له ڕۆما له لایەن هاندەرانی یانەکەوە گاڵتەی پێکرا.
“ئێمە لە خراپترین بەرگیریکاری مێژوو ڕزگارمان بوو!” ئەمە لێدوانی “کاردینال پۆرکۆ” بوو کە یەکێکە لە هاندەرانی سەرسەختی ڕۆما دوای گواستنەوەی سعود عەبدولحەمید بەرگریکاری سعودیە بۆ یانەی لانس لە فەرەنسا.
عەبدولحەمید تەنیا لە یەک وەرزدا بۆ رۆما تەنیا 380 خولەکی لەسەر یاریگا بەسەربرد کە دەکاتە 4 یاری و لەو ماوەیەکدا تەنیا یەک گۆڵی تۆمارکرد و بووە خراپترین یاریزانی دەرەوەی وەرزی جیالۆرۆسی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئیتاڵیا، سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە گرێبەستێکی سپۆنسەری بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یانەی ئەی ئێس ڕۆما واژۆ کردووە بۆ لێژیۆنەر کردنی بەرگریکاری هەڵبژاردەی سعودیە. ئەو یاریزانە سعودیە لە کۆتاییدا دوای وەرزێکی بێهیوا بە شێوەی قەرز چووە ڕیزی یانەی لانس لە فەرەنسا.
هاندەرکانی ڕۆما بە گاڵتەوە دەربارەی بەرگریکارە سعودیە دەدوێن! هاندەرانی ڕۆما سعود عەبدولحەمید بە خراپترین بەرگریکاری ڕاستی مێژووی تۆپی پێ وەسف دەکەن و بە گاڵتەجاڕییەوە ئامۆژگاری ڕۆما دەکەن بە زووترین کات بیفرۆشێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا زیانی زیاتر بە یانەکە نەگەینێت.
No Comment! Be the first one.