چاویارنیوز ـــ مارتین برایتویت یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە بەڕاشکاوی و سۆزداری باسی ئەزمونی خۆی لە یانە ئیسپانییەکەی کردووە و هەروەها باسی یاریکردنی شانبەشانی لەگەڵ لیۆنێل مێسیش دەکات.
برایتویت سەرەتا سەبارەت بە گەشتەکەی بۆ بەرشەلۆنە دەڵێت: “ئەوە شتێکی تایبەت بوو، پێموایە هەموو کوڕێک خەونی ئەوە دەبینێت کە یاری بۆ یانەیەکی وەک بەرشەلۆنە بکات، کاتێک تەمەنم 18 ساڵ بوو، دوای ئەوەی قاچم شکا و گەڕامەوە بۆ تۆپی پێ، بە میدیاکانم وت: بڕیارە بۆ ئەم یانانە یاری بکەم”. خەڵک پێکەنیم، بەڵام من پێنەکەنیم، چونکە ئەوە تەنها خەونێک نەبوو و تەنیا ئامانجم بوو.
برایتویت هەروەها ئاماژەی بە ساتەوەختە تاڵەکەی ڕۆیشتنی لیۆنێل مێسی لە بەرشەلۆنە دا و گوتی: “ئەوە سەیر بوو چونکە زۆر لەناکاو ڕوویدا، هەموومان چاوەڕێی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بووین، هەموو شتێک ئامادەبوو بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە و دواتر لەناکاو یانەکەی جێهێشت، هیوادارم بتوانێت دوا یاری خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەنجام بدات، چونکە بەڕاستی شایەنی ئەوە بووە”.
برایتویت لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە ئەزموونی لە ژووری جلگۆڕین لەگەڵ مێسی وتی: هەستێکی زۆر خۆش بوو، لیۆ کوڕێکی زۆر باشە و یارمەتی ئێمەی دا. لێدوانەکانی برایتویت جارێکی دیکە گرنگی و کاریگەریی بوونی مێسی لە ژووری جلگۆڕینی بەرشەلۆنە دەردەخەن، ئەوەش نیشان دەدات تەنانەت ئەو یاریزانانەی کە بۆ ماوەیەکی کورت لەگەڵیدا بوون ئەزموونێکی لەبیرنەکراو و ناوازەیان لەو سەردەمەدا هەبووە.
No Comment! Be the first one.