چاویارنیوز ـــ 7 یاریزانی شەترەنجی ئیسرائیل بەهۆی ناڕەزایەتی گەلی ئیسپانیاوە ناچار بوون لە پاڵەوانێتی جیهانی بکشێنەوە.
هاوکات لەگەڵ جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە غەززەدا، ٧ یاریزانی شەتڕەنجی ڕژیمی زایۆنی بە مەبەستی بەشداریکردن لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی شەترەنج بەرەو وڵاتی باسک لە ئیسپانیا بەڕێکەوتن، ، بەڵام ئەمڕۆ (شەممە) ڕۆژنامەی مارکا هەواڵی کشانەوەی زۆرەملێی ئەم زایۆنیستانەی داوە بە هۆی گوشاری گەلی ئیسپانیاوە.
ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی وەرزشدا کە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بەهۆی فشاری جەماوەرەوە وەرزشوانەکانی لە ئەوروپا بکشێنێتەوە.
گەلی ئیسپانیا لە پێشبڕکێکانی شەترەنجیشدا هەمان ڕێکاریان پەیڕەو کرد کە ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە بەشداریکردنی ئیسرائیلییەکان لە پێشبڕکێی پاسکیلسواری تایم ترایڵ کە لەلایەن ئەو وڵاتەوە میوانداری لێ دەکرا.
پێشبڕکێی شەترەنج ئەمڕۆ دەستپێدەکات، بەڵام بەهۆی کۆمەڵکوژیی غەززە بەبێ ئامادەبوونی ئیسرائیلییەکان بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژنامەی مارکا دەنووسێت، فیدراسیۆنی شەترەنجی ئیسپانیا ڕایگەیاندبوو کە ناتوانن لەژێر ئاڵای ئیسرائیلدا یاری بکەن بەهۆی ناڕەزایەتیی خەڵک لە دژی ئیسرائیلییەکان و تەنیا دەتوانن لەژێر ئاڵای بێلایەندا بەشداری پێشبڕکێکان بکەن.
میگێل ئەنجێل دێل ئۆلمۆ، ڕێکخەری پاڵەوانێتییەکە ڕایگەیاندووە، دوای کشانەوەی زۆرەملێی ئیسرائیلییەکان، “هەستی بە ئاسوودەیی کردووە”، چونکە ترسی ئەوەی هەبووە کێشەیەکی گەورە لە پاڵەوانێتییەکەدا سەرهەڵبدات، ئەوان دەتوانن لە شوێنێکی دیکەدا پێشبڕکێ بدەن.
No Comment! Be the first one.