چاویارنیوز ـــ “ڕافینیا” یاریزانی باڵی بەڕازیلی بارسێلۆنا دوای گەڕانەوەی لە ئەرکە نێودەوڵەتییەکان جارێکی دیکە درەوشایەوە و دەریخست کە تا ئێستاش یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی هێڵی هێرشی تیپەکە.
ناوبراو دوای گەشتێکی دوورودرێژ و دۆڕانی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە بەرزاییەکانی بۆلیڤیا، دواتر لە یاریزانەکانی دیکە گەڕاوەتەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان، هەروەها لە سەرەتای یارییەکەدا لەلایەن “هانسی فلیک”ەوە لەسەر کورسی یەدەگ دانرا، هەروەها “ڕۆنی بردی” جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی گرتەوە.
بەڵام گێمی دووەم دەرفەتێکی باش بوو بۆ ڕافینیا بۆ ئەوەی جارێکی تر تواناکانی خۆی نیشان بدات. تەنها چەند خولەکێک دوای چوونە ناو یاریگا یەکەم گۆڵی خۆی لەم وەرزەدا تۆمارکرد و ورەی بەرزی خۆی نیشان دا.
ئەمە کۆتایی کاری نەبوو؛ ڕافینها توانی بۆ جاری دووەم گۆڵی دووهەم بە لێدانێکی سەرنجڕاکێش و ورد تۆمار بکات. نمایشێک کە وایکرد شوێنی بەتاڵی لامین یامال لە لای ڕاستی هێرشەکەدا بە هیچ شێوەیەک هەستی پێنەکرێت.
دوای یارییەکە، ڕاهێنەری ئەڵمانی بارسێلۆنا سەبارەت بە گۆڕینی یاریزانەکە ڕایگەیاند، بڕیارەکە تەواو تەکنیکی بوو، هیچ پەیوەندییەکی بە سزا و بابەتی دیسپلینییەوە نەبوو. ڕافینیا کاتێک هاتە ناو یاریگا و ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد، خولیای ئاسایی خۆی و وزەی خۆی نیشان دا.
نمایشە وزەبەخشەکەی ڕافینیا دەریخست کە ئامادەیە جێگەی خۆی لە پێکهاتەی بەرشەلۆنە وەربگرێتەوە. هاندەران دڵخۆش بوون بە گەڕانەوەی بەهێزی ئەو یاریزانە باڵە داهێنەرە و هیوادارن ئەم ڕەوتە ئەرێنییە تا کۆتایی وەرز بەردەوام بێت.
No Comment! Be the first one.